دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق ئاشکرای کرد، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای موسەننا توانیویانە ٦١ کەس بە تۆمەتی ساختەکردنی مامەڵەی خانووبەرە دەستگیر بکەن.
بەپێی راگەیەندراوی دەزگاکە، دەستگیرکراوەکان لە چەند فەرمانبەرێکی حکومی، پارێزەر و خاوەن نووسنگەی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە پێکهاتوون کە لە شێوەی (باند)دا کاریان کردووە و تێوەگلاون لە ساختەکردنی ٩٠ مامەڵەی جیاوازدا.
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە تۆمەتباران هەڵساون بە چەندین کاری ساختەکاری بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵکی گشتی، کە بەهۆی ئەم کارانەشەوە نزیکەی دوو ملیار دینار زیان بە سامانی گشتی گەیشتووە.
