وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداری دەداتە پێشمەرگە و ئەفسەران

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هۆشدارییەكی ئاراستەی سەرجەم ئەفسەران و پێشمەرگەكانی كردووە، سەبارەت بە پاراستنی وێنە و ڤیدیۆ سەربازییەكانیان و بڵاونەكردنەوەیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەکە، لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەك پەیج و ئەكاونت و كەسایەتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا داوایان لە پێشمەرگە و ئەفسەران كردووە وێنە و ڤیدیۆی بەشداریكردنیان لە شەڕەكان و بە جلوبەرگی سەربازییەوە بۆ بنێرن.

وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە هێزەکانی کردووە بە هیچ شێوەیەک وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بە چالاکییە سەربازییەکانیان بۆ هیچ لایەنێک نەنێرن و بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکان و یەکە سەربازییەکان، بەوپەڕی هۆشیاری و بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە