سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەگەر رێگریی لە فرۆشتنی نەوتی وڵاتەکەی بکرێت، ئەوا رێگا نادەن نەوت لە ناوچەکەدا بفرۆشرێت و دۆخی گەرووی هورمزیش ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی.
محەممەد باقر قالیباف لە پۆستێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، باسی لە هەوڵەکانی ئەمەریکا کرد بۆ رێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران و جەختیکردەوە کە هاوکێشەی جەنگ روونە و دەبێت یان هەمووان نەوت بفرۆشن یان هیچ کەسێک.
قالیباف ئاماژەی بەوەداوە؛ تاوەکو ژێرخانی ئێران پارێزراو نەبێت، ژێرخانی هیچ کەسێکی تر پارێزراو نابێت، جەختیشی کردەوە کە ئاسایشی گەرووی هورمز پەیوەستە بە نەبوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا.
