مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، مەرجەکانی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند؛ کە وەک کارتی فشارێک دژی ئەمریکا بەکاری دەهێنێت.
پزیشکیان دەڵێت؛ تاران مەرجی بۆ ئەم مەبەستە هەیە و دەیەوێت سەرجەم سزائابوورییەکان و ئابڵۆقەی سەر کەرتی پترۆکیمیاوی هەڵبگیرێت، هەروەها داوا دەکات پارە بلۆککراوەکانی لە دەرەوە ئازاد بکرێن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تاران لەگەڵ مەسقەت گەیشتووەتە لێکتێگەیشتن بۆ ئیدارەدانی ئەو ڕێڕەوە ئاویە، لە بەرامبەردا، سوپای پاسدارانی ئێران کۆنترۆڵکردنی تەواوی گەرووەکەی دووپاتکردەوە و بانگەشەکانی ئەمریکای سەبارەت بە کردنەوەی ڕێڕەوەکە بە درۆ و ناڕاست ناو برد، و جەختی کردەوە کە ڕێگە بە هیچ کەشتییەک نادرێت بەبێ هەماهەنگی تێپەڕێت.
لە چوارچێوەی جووڵە دیپلۆماسییەکانیشدا، بڕیارە سەرۆککۆماری ئێران لە سەرەتای مانگی نۆدا لە پەراوێزی لووتکەی ڕێکخراوی شەنگەهای لە پایتەختی قیرغیزستان، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و پەرەسەندنەکان.
