ئایا مووچەکانمان کەم دەکات؟

پڕۆژە یاسای نوێی ڕێکخستنەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران لە پەرلەمانی عێراق (هەموارکردن یان جێگرتنەوەی یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2008 گۆڕاو بۆ بڕیاری ژمارە 366 و 400 ساڵی 2015 ئەنجومەنی وەزیران) بە ئامانجی کەمکردنەوەی جیاوازیی گەورەی نێوان وەزارەتەکان و دروستکردنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی داڕێژراوە.

شێوازی داڕشتنی پڕۆژە یاساکە
​پڕۆژە یاساکە پشتی بە چەند بنەمایەکی سەرەکی بەستوە بۆ سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەکان:

ــ مووچەی بنەڕەتی:
بەرزکردنەوەی موچەی پلە نزمەکان (پلە 10 بۆ پلە 5) بەشێوەیەک کەمترین مووچەی بنەڕەتی لە 400 هەزار دینارەوە دەست پێبکات، بەمەش زەمینە خۆش دەکات بۆ ئەوەی خانەنشینیی ئەو پلەیانەش بەرز بێتەوە. وە ​دیاریکردنی سەقف بۆ مووچەی بنەڕەتی پلە بەرزەکان، دانانی سەقفی دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار وەک بەرزترین مووچەی بنەڕەتی بۆ پلە تایبەت.

ــ ​دەستکاری دەرماڵەکان: کەمکردنەوەی دەرماڵەی بڕوانامە و کەمکردنەوە یان یەکخستنی دەرماڵە بەرزەکان (وەک دەرماڵەی جێبەجێکردن و دەرماڵەی مەترسی لە هەندێک وەزارەت) و دابەشکردنەوەیان بەسەر فەرمانبەرانی پلە نزمدا. وە دانانی ڕێژەی سەدی بۆ دەرماڵەی هاوسەر و مناڵ و شوێنی کار.
​ئایا مووچەی تەواوەتی (کۆی گشتی) کەم دەکاتەوە؟

سەبارەت بەوەی ئایا کەمکردنەوەی دەرماڵەی بڕوانامە دەبێتە هۆی کەمبونەوەی موچەی وەرگیراو (کۆی گشتی مووچە)، وەڵامەکەی بەپێی پلەی وەزیفی و شوێنی کارکردن دەگۆڕێت:
ــ پلە 10 بۆ 6 مووچەیان زیاد دەکات.
ــ پلە 5 و 4 مووچەیان وەک خۆی دەمێنێتەوە یان کەمێک زیاد دەکات.
ــ سەبارەت بە فەرمانبەرانی پلە ( 1، 2، 3)
کاریگەریی پڕۆژەی نوێی ڕێکخستنەوەی مووچە بە شێوەیەکی گشتی بەرەو کەمبونەوەی مووچەی تەواوەتی (کۆی گشتی) یان نەبونی هیچ زیادبوونێکی ئەم پلەیانە دەڕوات، به‌ڵام ئاستی کەمبونەوەکە بەپێی شوێنی کارکردنی فەرمانبەرەکە و بەرزیی دەرماڵەکانی پێشتری دەگۆڕێت:

ــ ئەگەر فەرمانبەری پلە 1، 2، 3 لەو وەزارەتانە بێت کە پێشتر دەرماڵەی بەرزی (مەترسی، تایبەت، یان جێبەجێکردن)یان وەردەگرت (وەک وەزارەتی نەوت، سێ سەرۆکایەتیەکە، چاودێری دارایی، وەبەرهێنان، یان دەستە سەربەخۆکان)، کۆی مووچەکەیان کەم دەبێتەوە. چونکە لە پڕۆژەیاساکەدا سەقفی دەرماڵەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم کراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێژەی دەرماڵەی هەموو وەزارەتەکان یەکبخرێت.

ــ ​پلە 1 و پلە 2 لە وەزارەتە ئاساییەکان (وەک پەروەردە و تەندروستی):
لەبەر ئەوەی مووچەی بنەڕەتی ئەم پلەیانە لە سیستەمی کۆندا خۆی بەرز بووە (پلە یەک/ لە 1 ملیۆن دینار زیاترە)، هەر زیادبونێک بۆ مووچەی بنەڕەتی دیاری دەکرێت لەم پلەیانە زۆر ڕونادات. بەرامبەر بەمە، کەمکردنەوەی دەرماڵەی بڕوانامە (بۆ نموونە کەمبونەوەی دەرماڵەی ماستەر یان دکتۆرا یان بەکالۆریۆس) دەبێتە هۆی ئەوەی کۆی داهاتی مانگانەی ئەم فەرمانبەرانە یان کەمێک کەم بێتەوە یان وەک خۆی بمێنێتەوە.

ــ ​پلەی 3 (پلەی ناوەند/بەرز):
فەرمانبەرانی پلە 3 زیاترین کاریگەریی کەمبونەوەی دەرماڵەی بڕوانامەیان بەردەکەوێت ئەگەر لە شوێنێک بن کە دەرماڵەی دیکەیان نەبێت، چونکە بەرزبوونەوەی مووچەی بنەڕەتی بەپێی پڕۆژە نوێیەکە زیاتر تەرخانکراوە بۆ پلەکانی (10 تا 6)، بۆیە زیادبوونی مووچەی بنەڕەتییان بەس نییە بۆ قەرەبووکردنەوەی دەرماڵەکانیان.

تێبینی/ هەموو ئەم شیکردنەوەی سەرەوە پاش گەڕانەوەی پلەبەرزکردنەوە هەژمارکراوە

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە