موراد قەرەیلان: خەباتی چەکداری دەگۆڕین بۆ سیاسی

موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (پەکەکە) رایگەیاند، لە ساڵی 1976 تا 2026 نزیکەی 27 هەزار گەریلای پەکەکە لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکاندا شەهید بوون.

موراد قەرەیلان، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حزبەکەی باسی لەوەشکرد، بەپێی تۆمارە فەرمییەکان 25 هەزار و 922 ئەندامی پەکەکە شەهید بوون، بەڵام بە هەژمارکردنی ئەوانەی لە تۆمارەکاندا نەنووسراون، ژمارەکە دەگاتە نزیکەی 27 هەزار کەس.

موراد قەرەیلان ئاماژەی بەوە کرد، دوای ئەوەی لەم دواییانەدا ناسنامەی 230 ئەندامیان ئاشکرا کرد کە خەڵکی سنووری ئامەد، وان، گەڤەر، جزیڕە و مێردین بوون، لە رۆژانی داهاتوودا ناسنامەی 520 ئەندامی دیکەی خەڵکی باکووری کوردستان بڵاودەکەنەوە کە لە کاتی خۆیدا بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە نەپەرژابوونە سەر ئاشکراکردنیان.

وتیشی: لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش ئەنداممان شەهید بوون و لە هەفتە و مانگەکانی داهاتوودا هەوڵ دەدەین ناسنامەی تەواوی شەهیدانمان بڵاوبکەینەوە.

دەربارەی گۆڕانکاری لە ستراتیژی خەباتی رێکخراوەکەیان و پرۆسەی نوێی ئاشتی، قەرەیلان جەختی کردەوە “لە قۆناغی شەڕی چەکدارییەوە دەپەڕینەوە بۆ قۆناغی خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی، ئێمە دەستبەرداری ستراتیژی شەڕی چەکداری بووین، بەڵام دەستبەرداری خەبات نەبووین.

روونیشی کردەوە کە قۆناغی داهاتوو بریتی دەبێت لە گەشەپێدانی سادەی سیاسەتی دیموکراتی و رێکخستنی کۆمەڵایەتی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە