تاران مەرجەکانی بۆ واشنتن ڕاگەیاند

تاران مەرجەکانی بۆ واشنتن ڕادەگەیەنێت پێش بڕیاردان لەسەر بەکارخستنەوەی گەرووی هورمز
محسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند کە پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مەرجەکانی تاران بێنێتە دی پێش ئەوەی ڕێگە بە بەکارخستنەوەی گەرووی هورمز بدرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕەزایی، ناوبراو لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر جەختی لەوە کردووەتەوە کە تاران بە هیچ شێوەیەک بڕوای بە ئەمریکا نییە.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا هۆشداریی داوە کە ئەگەر واشنتن دەستپێشخەریی هەر کردارێکی سەربازی یان ناڕەوا دژی ئێران بکات، زیانی گەورە بەر بەرژەوەندییە سەربازی و ئابوورییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکەوێت.
ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر دەستپێکردنی ڕێکاری ئابووریی توندی دژی ئێران ڕاگەیاندبوو و داوای لە هاوپەیمانەکانی کردبوو بەشداری لە تەریککردنەوە و گۆشەگیرکردنی تاراندا بڕیار بدەن.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە