دۆسیەی کۆڕەک دەبرێتە پەرلەمانی عێراق

عەلی خاڵس شێخ، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەکەمان میوانداریی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دەکات. دەمانەوێت لە نزیکەوە لە کێشە، گرفت و ئەو ئاڵنگارییانە بکۆڵینەوە کە رووبەڕووی کۆمپانیاکە بوونەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە کێشەی نێوان کۆڕەک و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق تەوەرێکی سەرەکی دەبێت و پەرلەمان دەیەوێت لە رێگەی جۆرێک لە هاوئاهەنگی، نێوەندگیری بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو بنبەستە یاسایی و داراییەی لە نێوانیاندا دروستبووە.

پرۆسەی بەدواداچوونی لیژنەکە تەنیا کۆڕەک ناگرێتەوە، بڕیارە دووشەممەی داهاتوو لەگەڵ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و دواتریش لەگەڵ زەین کۆبێتەوە. پاشان وەزیری گەیاندنی عێراق و بەرپرسانی دەستەی راگەیاند و پەیوەندییەکان بانگهێشت دەکرێن.

دوێنی دادگەی تێهەڵچوونەوەی رەسافە بڕیاری دا ئەو فەرمانسالارییەى پێشووی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، کە بۆ راگرتنی رێکارەکانی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە دژی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە 23ی ئاب دەرکرابوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە