دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند کە کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز کەوتووەتە بەر هێرش و دوای ڕووداوەکە ئاگر لە کەشتییەکە کەوتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیادن، تیمی کەشتییەکە توانیویەتی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکات و هەموو ئەندامانی تیمی کەشتییەکەش بە سەلامەتی ماونەتەوە. هەروەها، بەپێی زانیارییەکانی ئەم دەستەیە، هیچ زیانێکی ژینگەیی لە ئەنجامی ئەم هێرشەوە تۆمار نەکراوە.
بە هۆی بەردەوامبوونی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە، مەترسی گەورە لەسەر ئاسایشی ئەو کەشتییانە دروست بووە کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی هاتوچۆی دەریایی لە جیهان و ڕۆڵێکی سەرەکی لە گواستنەوەی نەوت و گاز هەیە دروستبوونی هەر ئاڵۆزییەکیش تییدا کارگەریی گەورە لەسەر بازاڕی وزەی جیهان دروست دەکات.
