عێراق لیستی مووچەی مانگی 8ی هەرێمی کوردستانی پەسەند کرد

وەزارەتی دارایی عێراق لیستی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پەسەند کرد.

دوێنێش وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراقی کرد و چاوەڕوان دەکرێت مانگی داهاتوو مووچەی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت.

ڕۆژی یەکشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تیمی تەکنیکی وەزارەتەکەیان بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.

ئەوەشی خستەڕوو کە هەر هەمان ڕۆژ ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی (مانگی تەمووزی ٢٠٢٦) ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە