ماکرۆن: تێکەڵکردنی هەسەدە بەدەوڵەتی سووریا رێگەیەكە بۆ ئاشتی و سەقامگیریی هەمیشەیی

سەرۆكی فەڕەنسا هەڵوێستی لەسەر یەكگرتنی كوردانی ڕۆژئاوا لەگەڵ حكومەتی سووریا ڕاگەیاند و دەڵێت: بەوردی چاودێریی جێبەجێکردنی دەکات.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەهەژماری فەرمی خۆی لەسەكۆی (ئێکس) پیرۆزبایی لە سووریا دەکات بۆ هەنگاوی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە دەوڵەتی سووریا.

ماکرۆن دەڵێت، تێکەڵکردنی هەسەدە بەدەوڵەتی سووریا رێگەیەكە بۆ ئاشتی و سەقامگیریی هەمیشەیی.

سەرۆکی فەرەنسا ستایشی هەستی بەرپرسیارێتیی مەزڵوم عەبدی و سەرکردایەتیی هەسەدەی کردووە لەو پرۆسەیەدا، هاوکات پێزانینی خۆی بۆ پابەندبوونی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بە سەرخستنی ئەم دەستپێشخەرییە دەربڕیوە.

ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە لەسەرەتای قۆناغی گواستنەوەوە لە سووریا، فەرەنسا رۆڵێکی کارای لە پشتگیریکردنی ئەم هەنگاوە گێڕاوە و بەوردی چاودێریی جێبەجێکردنی دەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە