فیستیڤاڵی (بەهاری قورئان) لە گەرمیان ئەنجام دەدرێت

رۆژی هەینی داهاتوو فیستیڤاڵی بەهاری قورئان ئەمجام دەدرێت. کە تێیدا زیاتر لە ٧ هەزار فێرخواز لە ٦٧ مزگەوتی گەرمیان بەشدارییان کردووە.

لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ فیستیڤاڵەکە ئەمڕۆ (٢٦ی ئابی ٢٠٢٦) بە سەرپەرشتی سەرپەرشیاری ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبونی قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان و بەڕێوبەری حەج و عەمرەی گەرمیان و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیس و هاتوچۆی کەلار، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی فستیڤاڵی (بەهاری قورئان) لە قایمقامیەتی قەزای کەلار کۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا پلانی بەڕێوەچوونی فستیڤاڵەکە و ڕێکارەکانی پاراستنی ئەمنیەت و ئاسانکاری هاتووچۆ بۆ سەردانیکەران و بەشداربوون تاوتوێ کرا.

لەگەرمیان بۆ یەکەمجارە گەورەترین فستیڤاڵی قورئان وەک کۆتایی هاتنی خولەکانی هاوینەی خوێندنی قورئان بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا زیاتر لە ٧ هەزار فێرخواز لە ٦٧ مزگەوتی گەرمیان بەشدارییان کردووە.

فستیڤاڵەکە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٨/٨/٢٠٢٦ کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارە لە یاریگای یانەی شێروانە بەڕێوە دەچێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە