نوکیا موبایلێکی نوێی کلاسیکی بە نرخی ٣٢ دۆلار و باترییەک کە ٤٠ ڕۆژ دەمێنێتەوە ڕاگەیاند.
کۆمپانیای نوکیا ئامێرێکی نوێی لە شێوازی تەلەفۆنە قدیمییەکان بە ناوی Nokia Charge 300 ناساند. ئەم ئامێرە جگە لە بەکارهێنانی ئاسایی بۆ پەیوەندی و نامە، دەتوانرێت وەک باوەر بانک (Power Bank) بۆ شەحنکردنەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی تر بەکاربهێنرێت.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکە:
- سیستەمی شەحنکردنەوە: خاوەنی پۆرتی USB-Cیە بە توانای ١٠ وات، کە دەتوانێت هێدفۆن یان موبایلی ژیر بە تەواوی شەحن بکاتەوە.
- توانای باتری: باترییەکەی ٣٧٠٠ میلی ئەمپێرە؛ تا ٣٧ کاتژمێر قسەکردنی بەردەوام و ٤٠ ڕۆژ لە دۆخی چاوەڕوانیدا (Standby) دەمێنێتەوە.
- ڕووناکی: خاوەنی فلاشێکی LEDی زۆر بەهێزە بۆ ڕووناککردنەوە.
- مواستاتی تەکنیکی: شاشەی ٢.٤ ئینچی QVGA، کامێرای سادە، ڕام و میمۆری ناوەکی ٤ مێگابایت، لەگەڵ دەرچەی هێدفۆنی ٣.٥ ملم.
- دیزاین و کێش: بە ڕەنگەکانی ڕەش، سەوز و ڕملیی (بیج) بە کێشی ١٣٨ گرام بڵاودەکرێتەوە.
ئەم موبایلە لە ئێستادا لە وڵاتی فیلیپین بە نرخی نزیکەی ٣٢ دۆلار بەردەستە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە بازاڕەکانی جیهانیش بڵاوبکرێتەوە.
The Nokia 300 Charge doubles as a 10W powerbank. https://t.co/ZjgX4hnbRx
— Engadget (@engadget) August 25, 2026
