لافاو و داڕمانی زەوی لە سەر سنووری چین و نیپاڵ لانی کەم ١٧ کوژراوی لێکەوتەوە
بەیانیی ئەمڕۆ ڕووداوێکی سەختی لافاو و داڕمانی زەوی لە ناوچەی سنووریی نێوان تیبت لە چین و نیپاڵ (لە بەشی نێوان قەزای جیلۆنگ و قەزای ڕەسوا) ڕووی دا، و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لانی کەم ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی تریش بێسەروشوێنن.
ڕووداوەکە زیانێکی گەورەی بە گوندەکان، ڕێگەوبان و ژێرخانی ناوچەکە گەیاندووە و لافاوەکە بەشێک لە بینا و ئۆتۆمبێلەکانی سەر سنووری ڕاپێچ کردووە. لە ئێستادا تیمەکانی فریاکەوتن و گەڕان لە هەردوو لای سنوورەکە سەرقاڵی پرۆسەی ڕزگارکردنی لێقەوماوانن.
لە بەرامبەر ئەم کارەساتە سروشتییەدا، شی جینپینگ سەرۆکی چین، ڕێنمایی بەپەلەی دەرکردووە بۆ بەگەڕخستنی تەواوی تواناکان بە مەبەستی ڕزگارکردن و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوواندا.
