ئێران بۆ گەرووی هورمز ڕێككەوتنی ڕاگەیاند

 

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ عومان لەسەر داهاتی گەرووی هورمز رێککەوتین و دەتوانین گەرووەکە بکەینەوە.

حوسێن موحیبی، وتەبێژی سـوپـای پـاسـدارانی ئێران سەبارەت بە دۆخی گەرووی هورمز ڕایگەیاند، گەرووی هورمز لەژێر کۆنتڕۆڵی تەواوی ئێمەدایە و هیچ کەشتییەکی سەربازیی دوژمن لەناو کەنداودا بوونی نییە.

ڕاشیگەیاندووە، کەشتییە جەنگییەکانی دوژمن لانی کەم 400 کیلۆمەتر لێمانەوە دوور کەوتوونەتەوە و بێ مۆڵەتی ئێمە کەس ناتوانێت بەم ڕێڕەوەدا تێپەڕێت.

ئاشكراشی كرد، ئەو ڕێڕەوە ئاوییەی دەکەوێتە نزیک عومانەوە، بەتەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆماندایە. هاوكات لەگەڵ عومان ڕێککەوتووین لەسەر پشکی هەریەکەمان لە ئاوەکانی گەرووی هورمز و دابەشکردنی داهاتەکانی.

دەشڵێت: ئەمریکا لەم پڕۆسەیەدا ئاستەنگ دروست دەکات و هەر ئەمەش بووەتە هۆی دواکەوتنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەمان.

بە وتەی وتەبێژی پاسداران، “ئەگەر ئەمریکا واز لە دروستکردنی ئاستەنگ بهێنێت و بگەڕێتەوە بۆ لێکتێگەیشتنەکە، دەتوانین گەرووی هورمز بکەینەوە. ئەگەر ئەمریکا مەرجەکانمان قبووڵ نەکات، بەهیچ شێوەیەک گەرووی هورمز ناکەینەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە