شەرع سێ بڕیاری گرنگ دەربارەی کورد دەردەکات

سەرچاوە حکومییەکانی ڕۆژئاوا ئاشکرایان کردوە، کە چاوەڕوان دەکرێت ئەحمەد شەرعی سەرۆکی سووریا، سێ مەرسومی سەرۆکایەتیی تایبەت بەپلە و پۆستی سەرکردە کوردەکان‌ و ڕێکاری خوێندن بەزمانی کوردی لەوڵاتدا دەربکات.

به‌گوێره‌ى پێگەی (نۆرس پڕێس) کە پشتی بەزانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان بەستووە، مەرسومی یەکەم بریتییە لەدامەزراندنی مەزڵوم عەبدی وەک ڕاوێژکاری ئەحمەد شەرعی سه‌رۆكى سووریا و مەرسومی دوەمیش تایبەتە بەدامەزراندنی سیاسیی کورد ئیلهام ئەحمەد وەک ئەندامی ئەنجوومەنی گەل، جگە لەوانەش، مەرسومی سێیەم تایبەت دەبێت بەڕێکخستنی میتۆد و میکانیزمی پرۆسەی خوێندن بەزمانی کوردی لەناوچە جیاوازەکانی سووریادا.

دەرکردنی ئەم مەرسومانە دوای کۆبونەوەیەکی گرنگی ڕۆژی سێ شەممە دێت، کە لەکۆشکی گەل لەدیمەشق لەنێوان شەرع‌ و عەبدی‌ و ئیلهام ئەحمەد و ژمارەیەک لەبەرپرسانی دیکەی کورددا بەڕێوەچوو.

لەدوای ئەو کۆبونەوەیەش، مەزڵوم عەبدی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەکۆشکی گەل، هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ی ڕاگه‌یاندو جه‌ختیكرده‌وه‌، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ تێکەڵبونیان له‌گه‌ڵ سوپای سوریادا ته‌واو بوه‌.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە