هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سووتان

لە ڕووداوە سەختەکەی ئەمڕۆی هەولێردا هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و چوار ئۆتۆمبێلیش سووتان.

ئەمڕۆ چواشەممە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە ناوچەی کەسنەزانی هەولێر کۆنترۆڵی لەدەستدا و لەسەر ڕێگەی کۆیە خۆی بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشا.

بە پێی زانیارییەکان هاووڵاتییەک لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات زیان بە نزیکەی حەوت ئۆتۆمبێل گەیشتووە کە چواریان گڕیان گرتووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە