خواردنی تەماتە تەمەن درێژ دەکات

پسپۆڕێکی خۆراک دەڵێت ماددەی لیکۆپین لە تەماتەدا، کە بەرگرییەکی بەهێزی دژە ئۆکسیدانە، دەتوانێت ڕێگری بکات لە تەشەنەکردنی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و تەمەن درێژ بکات.

بەپێی لێدوانێکی ڤيرۆنيكا گوساكۆڤا، پسپۆڕی خۆراک، بەرزی ڕێژەی لیکۆپین لە خوێندا لەگەڵ کەمبوونەوەی مەترسیی مردن پەیوەندی هەیە و توێژینەوەکان لێکۆڵینەوە دەبارەی کاریگەریی ئەم ماددەیە لەسەر تەندروستی پیاوان و کەمکردنەوەی مەترسیی شێرپەنجەی پرۆستات دەکەن.

بەپێی قسەکانی ئەو پسپۆڕە، لیکۆپین دژەئۆکسیدانێکی بەهێزە کە خانەکان لە زیان پارێزگاری دەکات و پشتگیری لە کارکردنی ئاسایی دیواری ناوخۆی خوێنبەرەکان دەکات. بۆیە توێژەران لە ئێستادا ئەگەری بەکارهێنانی لیکۆپین لە بوارەکانی پەیوەندیدار بە دژایەتیی پیربوون دەکۆڵنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە