کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە، بەهۆی هاتنی بارستە هەوای فێنکەوە بۆ ناوچەکانی هەرێم، گەرما چەند پلەیەک ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور لە کات و شوێنی جیا جیادا، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 44 پلەی سیلیزی
گەرمیان:47 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 33 پلەی سیلیزی
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان کە پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بە دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
