بەهۆی سووتانی نەخۆشخانەیەکەوە 15 منداڵی تازە لەدایکبوو گیانیان لەدەست دا

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بەشی چاودێری وردی منداڵە تازە لەدایکبووەکانى نەخۆشخانەیەک لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، 15 منداڵ گیانیان لەدەستداوه‌.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی جیۆ نیوز، بە هۆی تەقینەوەی کۆمپرێسەری ئامێری فێنککەرەوە لە بەشی تازەلەدایکبووانی پەیمانگای زانستە پزیشکییەکانی پاکستان لە ئیسلام ئابادی پایتەخت، ئاگر کەوتووەتەوە.

بەرپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا، لە کۆی ئەو منداڵانەی لە بەشەکەدا بوون یەکێکیان ڕزگار کراوە و 15 منداڵیش گیانیان لەدەستداوە.

تیمەکانی فریاگوزاری كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەکەیان ڕاگه‌یاند و کارەکانی ساردكردنه‌وه‌ لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامە.

بە مەبەستی ئاشکراکردنی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە