عێراق لە 8 مانگدا زیاتر لە 418 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە

لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا، عێراق زیاتر لە 418 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و داهاتەکەی گەیشتووەتە 28 ملیار دۆلار. لەم بڕەدا، 41 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بووە کە لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە کراوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کە ئاراستەی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراقی کراوە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو 22ی مانگی ئاب، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق لە بەندەری جەیهان، بەندەرەکانی باشوور، ئوردن و نەوتی گەیارە گەیشتووەتە 418.7 ملیۆن بەرمیل نەوت، کە داهاتەکەی 28 ملیار دۆلار بووە.

لەم ماوەیەدا، 41 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان و کێڵگەکانی کەرکووک لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە کراون.

زۆرترین بڕی هەناردەی نەوتی هەرێم لە مانگی کانوونی دووەمدا بووە کە 6.2 ملیۆن بەرمیل بووە، کەمترینیشی لە مانگی ئاداردا بووە کە 3.1 ملیۆن بەرمیل بووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە