شارەزایەكی كەشناسی هاتنی بارستە هەوایەكی سارد بۆ هەرێم و دابارینی یەكەم بارانی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت.
زەكەریا كانی پاشایی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەکۆتایی ئەم مانگە بەهۆی هاتنی باراستە هەوای سارد و هەوری ناوخۆیی، بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ، باران بارین لەبەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و بەشێکی شارەکان
دەست پێدەکات چونکە یەکەم دەست پێکردنی باران بارینە.
ڕاشیگەیاند، شەپۆلەکان کورتن و دڵۆپە بارانی لاواز بۆ نیمچەمام ناوەند دەبێت بەتایبەت بۆ شاخاوییەکان لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسکەی توند و بەهێز.
دەشڵێت: سەبارەت بەپلەکانی گەرما لەکۆتایی ئەم مانگە لەڕۆژ و شەودا کەش و هەوا سارد و فێنک دەبێت لەسەرانسەری کوردستان و باران بارینیش زیاتر کاریگەری بۆ ناوچە شاخاوییەکانە.
