مووچەی مانگی 8 زیاتر دوادەكەوێت

 

لە مانگەكانی ڕابردوودا حكومەتی عێراق لە دوای 18ی مانگەوە دابەشكردنی مووچەی دەست پێدەكرد تا كۆتایی مانگ و دواتر مووچەی هەرێمی دەنارد، بەلام مانگی پێشوو بەهۆی كەمی پارەوە دابەشكردنی مووچە دواكەوت و لە 25ی مانگەوە دابەشكردن دەستی پێكرد و ئەم مانگەش، كە ئەمڕۆ 25ی مانگە هێشتا دابەشكردن دەستی پێنەكردووە و بەوەش زیاتر دوادەكەوێت.

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەلەمانی عێراق دەڵێت: ڕەنگە ناوەڕاست یان کۆتایی هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بکات.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕابردوودا لە 25ی مانگدا لە دابەشکردنی مووچە تەواو دەبوو، بەڵام بۆ ئەم مانگە تاوەکو ئێستا دابەشکردنی مووچە لە بەغدا دەستی پێ نەکردووە. هۆکارەکەی بۆ نەبوونی پارەی کاش دەگەڕێتەوە.

بەو پێیەش، دوای دەستپێکردن و تەواوبوونی دابەشکردنی مووچە لە عێراق، تەمویلی مووچەی هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێت، ئەمەش وای لێدەکات مووچەی ئەم مانگە لە بەغدا و هەرێمی کوردستانیش دوابکەوێت.

لای خۆیەوە، ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەلەمانی عێراق وتویەتی، “ڕەنگە ناوەڕاست یان کۆتایی هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بکات”.

وتوشیەتی، “پێدەچێت ئەم مانگە کەمتر مووچە دوابکەوێت چونکە فرۆشی نەوت باشترە و پارەیەکی زیاتر بەدەست هاتووە بەرامبەر بە مانگی رابردوو”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە