سەرۆك كۆماری توركیا لە باكووری كوردستانەوە لە جیاتی وشەی “پڕۆسەی ئاشتی” دەڵێت: توركیای بێ تیرۆر و جەخت دەكاتەوە، توركیای بێ تیرۆر ده‌گاته ئامانج؛ سووریا و عێراق ئاشتی به‌خۆوه ده‌بینن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له وتارێكدا لە پارێزگای (بێدلیس)ی باكوری كوردستان وتی، “با کەس گومان لەوە نەکات، هەموومان شاهیدی سەرهەڵدانی تورکیایەکی مه‌زن و بەهێز دەبین”.
ڕاشیگەیاندووە، کاتێک پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر (مه‌به‌ستی پرۆسه‌ی ئاشتییه له‌گه‌ڵ پەكەكە) گەیشتە ئامانجی خۆی، ان شا‌واللە دەرگاکانی سەردەمێکی نوێ لەبەردەم میللەتەکەماندا دەکرێتەوە.
ئەردۆغان وتیشی، “سەردەمێکی نوێ بۆ میللەتەکەمان دەستپێدەکات. ناوچه‌كه‌مان به‌تایبه‌تی سووریا و عێراق کەشێکی ئاشتیانه به‌خۆوه ده‌بینن. هەموو گەلانی برا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان سه‌رده‌كه‌ون، ئێمە دەزانین کێ بەم شتە تێکدەچێت، کێ بەوەوە نیگەرانە. گرنگ نییە چی بکەیت، نا‌توانیت لە ڕێگاکەمان دوور بخەیتەوە”.
ئاماژەی بەوەشداوە، بازرگانانی خوێن و ئەو هەلپەرستانەی قازانج لە تیرۆر دەکەن زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، تاوانبارانی جینۆساید کە دەیانەوێت جوگرافیای ئێمە بخەنە ناو ناسەقامگیرییەوە، دەدۆڕێن. مرۆڤایەتی، برایەتی، ئاشتی و سەقامگیری براوه دەبێت.
سەرۆكی توركیا جەختیشی كردەوە، براوە گه‌لی تورکیا دەبێت كه 86 ملیۆن كه‌سه، با کەس هیچ گومانێکی نەبێت، سپێده‌ی توركیایه‌كی مه‌زن و به‌هێز ده‌ركه‌وتووه.
