پەکین هەڵوێستێکی توندی بەرامبەر بە سزا نوێیەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە هاوکارییە بازرگانی و ئابوورییەکانی لەگەڵ تاران لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندان و ڕێگە بە هیچ دەستێوەردانێک نادەن.
ئەم لێدوانەی چین دوای ئەوە هات کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا زیاتر لە 60 کۆمپانیا و کەشتیی نەوتی سزادا کە لە بواری گواستنەوەی نەوتی ئێراندا کار دەکەن، بە ئامانجی ئەوەی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە پەکبخات.
چین، کە زیاتر لە 80٪ی نەوتی هەناردەکراوی ئێران دەکڕێت و گەورەترین هاوبەشی بازرگانییەتی، سزا ئابوورییەکانی بە بێسوود و ئاستەنگ لەبەردەم ئاشتی وەسف کرد و ڕایگەیاند کە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دەگرێتەبەر.
