فایەق زێدان: عێراق لە پاڵ ئێران دەبێت بەرامبەر دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا دەوەستێتەوە

سەرۆكی دەسەلاتی دادوەری عێراق ڕایدەگەیەنێت، عێراق لە پاڵ تاران دەبێت و بەرامبەر دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا دەوەستێتەوە.

فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ئەمڕۆ بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تاران و لەگەڵ غوڵام حسێن موحسنی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران و سەرۆكی دادگای باڵا كۆبووەوە.

ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی بڵاوی کردەوه، فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ڕایگەیاندووە، گەل و حكومەتی عێراق لە پاڵ گەل و حكومەتی عێراق دەوەستێت و ڕووبەڕووی ئەو دوژمنكارییە تاوانكارییە دەبێتەوە، كە ئیسرائیل و ئەمریکا دەیكەنە سەر ئێران.

فایەق زێدان ڕاشیگەیاند، عێراق هەرگیز هاوکارییەکانی ئێران لە ساڵی 2003 و لە شەڕی دژ بە تیرۆر لەیاد ناکات، هەروەها ئیدانەی جەنگی ئابووریی ئەمریکای دژ بە ئێران کردووە.

وتیشی: خوێنی شەهیدانی ئێران و عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر تێکەڵ بووە و ئەمەش بە شەهیدبوونی حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس گەیشتە لوتکە.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، کە هاوکاریی دادوەری نێوان ئێران و عێراق لە باوەڕێکی ڕەها بە پێویستی هاوکاری ستراتژیکی نێوان هەردوو وڵات سەرچاوە دەگرێت و جەختی لە پێویستی جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنە دادوەرییەکانی نێوانیان کردووەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە