شارەزایەکی کەشناسی وادەی یەکەم بارانبارینی ئەمساڵی ئاشکراکرد و دەڵێت، پلەکانی گەرماش چوار بۆ شەش پلە ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “شەممەی ئایندە، لە ئە نجامی هاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە شەپۆلێکی بەهێزی باران و تەرزە ناوچەکانی باکووری کوردستان دەگرێتەوە لەگەڵ دروستبوونی لافاو لە هەندێ شوێندا و کاریگەریەکانیشی بەلاوازی دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت: لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە، ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لە هەندێک کات و شوێندا هەورە بروسکە چالاک دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی کەم بۆ مامناوەند و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی دوو تا سێ پلەی سەدی و لە رۆژانی دواتریشدا کاریگەری ئەو بارستە هەوا فێنکە زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما بەرێژەی چوار تا شەش پلەی دیکە نزمدەبنەوە.
