کابینەی حکومەتی تورکیا ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ناوچەی ئاهلاتی پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئاهلات بەڕێوەدەچێت و لە چوارچێوەی بۆنەکانی یادکردنەوەی ٩٥٥ ساڵەی شەڕی مەلازگرد کە تێیدا ئالپ ئەرسەلانی سەلجووقی بەسەر ئیمپراتۆریەتی ڕۆمادا سەرکەوت.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی کۆبوونەوەکە پرۆسەی ئاشتی و تورکیای بێ چەک دەبێت کە تێیدا دۆخی نوێی پرۆسەی هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە، هەنگاوەکانی دوای پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە لە پەرلەمان و دۆخی مەیدانی هەڵدەسەنگێندرێت.
چاوەروان دەکرێت دۆخی ئابووری، هەڵکشانی نرخەکان و سیاسەتەکانی دژ بە گرانیی لە بابەتەکانی گفتوگۆ دەبن.
لە هەمان ڕۆژدا، ئەردۆغان بۆ بەشداری لە بەرنامەکانی ٩٥٥ ساڵەی یادەوەری شەڕی مەلازگرد لە ئاهلات دەکات.
لە لایەکی تریشەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەردۆغان لە ئاهلاتدا لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا “مەهەپە” کۆبوونەوەیەکی تایبەتی هەبێت. بابەتی پرۆسەی تورکیای بێ چەک یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی ئەم دیدارە.
چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکە، ئەردۆغان کۆمەڵێک لە بڕیار و هەنگاوەکانی حکومەت ڕوون بکاتەوە، بە تایبەتی سەبارەت بە پرۆسەی ئاسایش و دۆخی ناوچەکە.
