کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوە خێرایی با چالاک دەبێت، پلەکانی کەمێک بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور وە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم نیمچە هەور دەبێت.
باسی لەوەشکردووە: خێرایى با لەسەرخۆ- مام ناوەند (20 – 10) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ وە چالاک دەبێت بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەتایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان و ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
لە بارەی پلەکانی گەرماوە دەڵێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، لە سەنتەری شارەکان کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر:43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:33 پلەی سیلیزی
لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
