بەهای ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی لە مامەڵەکانی ئێوارەی ئیمڕۆ دووشەممە (٢٤ی ئابی ٢٠٢٦) لە بازاڕ و بورسەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە بەغدا و لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەکان، بەهای فرۆشتنی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٥٥,٠٠٠ دینار و بەهای کڕینیش بە ١٥٤,٠٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بەهای دراوی بیانی بە بەرزی مایەوە؛ لە شاری سلێمانی بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٥٤,٧٠٠ دینار.
