مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر ئه‌مڕۆ به‌ره‌و دیمه‌شق به‌ڕێده‌كه‌ون و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی راگوزه‌ری سووریا كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، ئیلهام ئەحمەد و مەزڵوم عەبدی بەرەو دیمەشقی پایتەختی سووریا بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی راگوزه‌ری سووریا بەڕێدەکەون.
سەردانەکە لە چوارچێوەی تاوتوێکردنی ژمارەیەک فایل و بابەتی جێی بایەخی هاوبەشدایە، كه له‌ماوه‌ی رابردودا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌یه‌وه ئه‌نجاماوه.
شەوی 22ی ئه‌م مانگه، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ڕووداو رایگەیاند، ڕێککەوتنی 29ی کانونی دووەم کوردانی لە کۆمەڵکوژی پاراستوە، ئەو مافانەی لە ڕێککەوتنەکە و مەرسومەکاندا هاتوون، دەبێت لە دەستوروی نوێی سووریادا جێگیر بکرێن بۆ ئەوەی زامن بکرێن.
عەبدی ڕونیکردەوە، ئەوان هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانیان ڕانەگەیاندوە، بەڵکو دەچنە ناو پڕۆسەی تێکەڵبون لەگەڵ سوپای سووریادا و هێزەکانیان پەیکەری خۆیان لەژێر ناوی نوێی وەک “لیوای قامیشلۆ، دێرک، کۆبانێ” دەپارێزن و هەوڵی دروستكردنی “لیوای عەفرین” دەدەن.
مەزڵوم عەبدی وتیشی، “پلانمان داناوە تاكو کۆتایی ئەم مانگە دۆسیەی تێکەڵبون بە تەواوی کۆتایی پێبهێنین و ببینە بەشێک لە دەوڵەتی نوێی سووریا”.
