سەید رەزا ساڵحی ئەمیری وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزاری ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی جەنگی ئەم دواییەوە ١٤٩شوێنەواری مێژوویی لەو وڵاتە زیانیان پێگەیشتووە و ڕێژەی زیانەکانیش لەنێوان ١٠بۆ ٩٠ کۆمەڵەدان، کە پێنج شوێن لەو ژمارەیە لە لیستی جیهانیدا تۆمار کراون.
وتیشی؛ تێچووی مەزەندەکراو بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەوارانە بە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دیاری کراوە.
سەید رەزا ساڵحی ئەمیری ئاماژەی بەوە کرد، تاران سکاڵایەکی لە یونسکۆ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان تۆمار کردووە بەمەبەستی بە تاوانباری جەنگ ناساندنی پەلاماردەران و دادگاییکردنیان، و جەختیشی کردەوە کە دوای کۆتاییهاتنی جەنگ پرۆسەی نۆژەنکردنەوە دەست پێدەکات.
ئم لێدوانانەی وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی گەشتوگوزاری وڵاتانی ئەندام لە بریکس لە هیندستان بوو، ناوبراو جەختی لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە شارستانییەکان لەگەڵ هیندستان و پەرەپێدانی دیپلۆماسیی گەشتیاری و کولتووری کردەوە.
