بڕیارێك بۆ دوكانداری یارییە ئەلیكترۆنییەكان دەركرا

پۆلیسی گەرمیان هۆشداری بەو دوکاندارانە دەدات، كە پارە بۆ هەژماری یارییە ئەلیکترۆنییەکان زیاد دەکەن و دەڵێت: بەبێ‌ ڕەزامەندی دایك و باوكی منداڵ ئەو كارە بكەن سزا دەدرێن.
.
عەقید سۆران محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاگاداری هەموو دوکانداران و فرۆشیارانی سنووری گەرمیان دەکاتەوە، کە لە بواری فرۆشتن و زیادکردنی پارە بۆ هەژمارەکانی یاری و ئەپەکان کار دەکەن. لەوانە: Roblox، PUBG، PlayStation (PS)، TikTok، Minecraft، Domino و هەموو یاری و خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکانی تر کە منداڵ و مێردمنداڵان بەکاریان دەهێنن.

دەشڵێت: هەر دوکاندارێ بێ ئاگاداری و ڕەزامەندی دایک و باوک یان سەرپەرشتیاری منداڵ، هیچ پارەیەک بۆ هەژماری ئەوان زیاد نەکەن.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەگەر هەر دوکاندارێک بێ ڕەزامەندی دایک و باوک یان سەرپەرشتیار، پارە بۆ هەژماری منداڵێک زیاد بکات، لە کاتی سەلماندنی پێشێلکارییەکەدا، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت .

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئامانج لەم ئاگادارییە پاراستنی منداڵان، ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی نادروستی پارە و کەمکردنەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکانە.

 

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە