“کێشەی کەمی غاز لە سلێمانی نییە و بتڵی سێیەم دەدرێت بە هاووڵاتیان”

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کێشەی کەمی غاز لە سلێمانی نییە و بتڵی سێیەم دەدرێت بە هاووڵاتیان.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو سیستمەی دیاریکراوە و لە ڕێگەی کۆبوونی خۆراکەوە وەکیلەکانی دابەشکردنی غاز، بتڵی سێیەم دەدەن بە هاووڵاتیان.

وەرزێر عەبدوڵا، نوێنەری کارگەکانی غاز رایگەیاند، لەسەر داوای کارگەکان و بە رەزامەندی قائیمقامی سلێمانی، وەکیلەکانی فرۆشتنی غاز دەتوانن بتڵی سێیەمی غازی ماڵان بدەن بە دانیشتوانی سلێمانی.

وتیشی، “ئێستا هیچ کێشەیەکی غاز نییە و رۆژانە لە کێڵگەی (کۆرمۆر)ەوە بڕی پێویست دەگات”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە