قۆڵۆنی دەمارگیر چۆن دەناسینەوە؟

قۆڵۆنی دەمارگیر (IBS)؛ نیشانەکان، هۆکارەکان و ڕێگەکانی کۆنتڕۆڵکردن بەبێ دەرمان

قۆڵۆنی دەمارگیر نەخۆشییەکی درێژخایەنی کۆئەندامی هەرسە کە دەبێتە هۆی تێکچوونی فرمانی ڕیخۆڵەکان بەبێ ئەوەی زیان بە شانەکان بگەیەنێت. ئەم کێشەیە زیاتر پەیوەندی بە ئاڵوگۆڕی نێوان “مێشک و ڕیخۆڵە”وە هەیە.

نیشانە باوەکانی قۆڵۆنی دەمارگیر:

  1. ئاوسانی سک و غازات: هەستکردن بە پڕبوونی سک و باکردن.
  2. ئازاری سک: بەگشتی دوای چوونە سەر ئاو (تەوالێت) ئازارەکە کەم دەکاتەوە.
  3. گۆڕانکاری لە پیساییدا: تووشبوون بە قەبزی، سکچوون، یان ئاڵوگۆڕبوون لەنێوان هەردووکیاندا.
  4. قورقوڕەی سک: بيستنی دەنگی بەرز لەناو سکدا.
  5. سەرچاوە و هۆکارەکانی تەقینەوەی نیشانەکان:
  6. فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ: هۆکاری ژمارە یەکە بۆ تێکچوونی کۆڵۆن.
  7. خواردنی دیاریکراو: پاقلەمەنییەکان، شیرەمەنی، خواردنی توون و خواردنەوە گازییەکان.
  8. کەمی خەو و ماندوێتی جەستەیی.

چۆنیەتی کۆنتڕۆڵکردنی نیشانەکان بەبێ دەرمان:

  • زیادکردنی فایبەر (ڕیشاڵ): خواردنی سەوزەوات و میوە بە شێوەیەکی پلەبەندی.

  • دوورکەوتنەوە لە خواردنی FODMAP: کەمکردنەوەی کەلەم، قەڕنابیت، پیاز و سیر.

  • خواردنەوەی ئاوی بەپێویست: بۆ باشترکردنی کارکردنی ڕیخۆڵەکان.

  • وەرزشی سووک: پیاسەکردن بۆ ئارامکردنەوەی فشار و یارمەتیدانی جوڵەی ڕیخۆڵە.

  • خواردنەوەی چای گیایی: وەک چای نەعنا یان زەنجەفیل بۆ ئارامکردنەوەی ماسولکەکانی قۆڵۆن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە