پەرلەمان بۆ کەمکردنەوەی پارەی پاسپۆرت بۆ 25 هەزار ڕێكاری دەستپێكرد

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ یەک شەممە، کۆکردنەوەی زیاتر لە 30 واژۆی پەرلەمانتارانی ئاشکرا کرد، بەمەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی دەرکردنی پاسپۆرتی عێراقی.

ئیبتیسام هیلالی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ڕێگەی ئەو واژۆیانەوە، پەرلەمان هەوڵدەدات بڕیارێک دەربکات و نووسراو ئاراستەی سەرۆک وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ بکات بۆ کەمکردنەوەی تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت بۆ هاووڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاسای پاسپۆرت، تێچووی بنەڕەتی بۆ دەرکردنی پاسپۆرتی ئاسایی و ئەلیکترۆنی 25 هەزار دینارە، بەڵام لە ئێستادا تێچووەکەی دەگاتە 91 هەزار دینار، کە ئەمەش جێگەی قبوڵ نییە و پێچەوانەی یاساکەیە.

هیلالی ڕوونیشیکردەوە، داواکارییەکە بە واژۆی پەرلەمانتارانەوە بە فەرمی پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان دەکرێت، بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داهاتووەوە و گفتوگۆی لەسەر بکرێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەرکردنی بڕیاری کەمکردنەوەی ڕسووماتی پاسپۆرت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە