وەزارەتی کارەبا سەبارەی بە داشکاندن بۆ قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناکی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: کەمتر لە 20 رۆژی ماوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاندووە: سەبارەت بەو پرسیارانەی دەربارەی داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبای پێش ڕووناکی بڵاوبوونەتەوە، ئەم داشکاندنە تەنها بۆ قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناکییە و پسوڵەی مانگانەی کارەبای ڕووناکی ناگرێتەوە،
دەشڵێت: قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی ئەو قەرزانە دەگرێتەوە کە هاوبەشانی کارەبا لەسەریان مابوو پێش ئەوەی پرۆژەی ڕووناکی بگات بە ناوچەکانییان.
وەزاەرتی کارەبا ئاماژەی بەوەداوە: لەئێستادا پسوڵەی مانگانەی ڕووناکی هیچ داشکاندنێکی لەسەر نییە و دەبێت لەماوەی 50 رۆژ لەدوای دەرچوونی پسوولەکە بدرێت بەشێوەیەکی ئاسایی.
جەخت دەکاتەوە، داشکاندنی سەر قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی کەمتر لە 20 رۆژی ماوه و وەزارەتی کارەبا هانی هاوبەشانی کارەبا دەدات لەوەی قەرزە کۆنەکانییان بدەنەوە.
