سلێمانی غازی زیادە بۆ وەرزی زستان پاشەکەوت دەكات

 

لە سلێمانی بەپێی بڕیاری قائیمقامیەت دابەشكردنی غازی ماڵان بە فۆڕم بەردەوامە و ئەو غازەی زیادەیە بۆ وەرزی زستان و سەرما پاشەكەوت دەكرێت تاكو قەیران دروست نەبێت.

عومەر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی ڕایگەیاند، بە بڕیاری قائیمقامیەت، لەمەودوا هەر خێزانێک مانگانە سێ بوتڵ غاز وەردەگرێت و لە ئێستاشدا دابەشکردنی بوتڵی سێیەم بە فۆڕم دەستیپێکردووە.

دەربارەی نرخەکەشی، ئاماژەی بەوەکرد، بتڵێک غاز بە نرخی فەرمی بە 8500 دینار دەدرێت بە هاووڵاتییان.

لەبارەی هۆکاری دابەشکردنی بە فۆڕم، سەرپەرشتیاری لیژنەکە وتی، “ئامانج لەم بڕیارە پاشەکەوتکردنی غازە بۆ وەرزی زستان، تا قەیران دروست نەبێتەوە بۆ هاووڵاتییان”.

ئاشكراشی كرد، لە ئێستادا سلێمانی ڕۆژانە پێویستی بە بڕی 6 بۆ 7 هەزار بوتڵە، بەڵام لە زستاندا دوو هێندە زیاترە و پێویستمان بە 20 هەزار بوتڵ هەیە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە