مەزڵووم عەبدی: پاشەکشە لە پەروەردەی کوردی ناکەین

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم لەگەڵ دیمەشق بە ئامانجی جێگیرکردنی مافەکانی کوردە لە دەستووردا.

ناوبراو جەختی کردەوە کە پڕۆسەی تێکەڵکردن و یەکخستنی هێزە سەربازییەکان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ئەمەش بە مانای پاراستنی پێگەی یاسایی و سیاسیی کورد دێت.

لەبارەی پرسی پەروەردەوە، عەبدی دژایەتیی خۆی بۆ هەر کەمکردنەوەیەک لە ئاستی زمانی کوردی دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە دوای ١٥ ساڵ لە بەکارهێنانی کوردی وەک زمانی پەروەردە، قبووڵ ناکەن بکرێتە وانەیەکی ئارەزوومەندانە و دەبێت وەک زمانی فەرمیی خوێندن لە دەستووری نوێدا بچەسپێت.

سەبارەت بە دۆخی سەربازی، عەبدی روونیکردەوە کە بەشێک لە هێزەکانیان چوونەتە ناو سوپای سووریاوە و پێشبینی دەکەن تا مانگی ئاب ئەم پڕۆسەیە بە تەواوی کۆتایی بێت، بە شێوازێک کە لەناو پێکهاتە سەربازییە نوێیەکاندا وەک یەکەکانی قامیشلۆ و یەکە کوردییەکانی دیکە ڕێکدەخرێنەوە.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە هۆشداری دا کە مەترسی لەسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوا بەردەوامە، بەتایبەت لە سەرێ کانی و گرێ سپی کە شۆڤێنیزم بەسەریاندا زاڵە، هەروەها جەختیکردەوە کە مەترسییەکانی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکەدا هێشتا کۆتاییان نەهاتووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە