شۆک لە بازاڕەکانی ئێران؛ بەهای دۆلار گەیشتە ٢٠٠ هەزار تومەن
نرخى یەک دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕى ئازادى ئێراندا گەیشتە ٢٠٠ هەزار تمەن و بەوەش بەهای دراوی نیشتمانیی ئەو وڵاتە نزمترین ئاستی مێژوویی تۆمار کرد.
شارەزایان هۆکاری ئەم دابەزینە بەپەلەیەی بەهای تمەن بۆ قووڵبوونەوەی سزاکانی ئەمریکا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان دەگەڕێننەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئاستی هەڵئاوسان لە ئێراندا گەیشتووەتە %٦١.٤، هاوکات بەپێی داتاکانی ناوەندە فەرمییەکان، نرخی خۆراک بەرامبەر ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی %١٢٨.١ زیادی کردووە.
بەردەوامی و قورسبوونی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران فشارێکی بەرچاوی خستووەتە سەر بازاڕی دراوی ئەو وڵاتە.
