هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانانی عیراق خەریکی تەواوکردنی بڕگە و ماددەكانی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ ن، بۆ ئەوەی لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم یان سەرەتای مانگی تشرینی دووەم ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت.
لە پڕۆژەیاسای بودجەی نوێدا، نرخی خەمڵێنراوی هەر بەرمیلێک نەوت لە نێوان ٦٠ بۆ ٧٠ دۆلار دانراوە، کە وەک بنەمایەک بۆ دیاریکردنی داهات و قەبارەی خەرجییەکان پەیڕەو دەکرێت.
لەمبارەیەوە مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو ڕەشنووسی بودجە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وزاری ئابووری، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە گرژییە هەرێمییەکان فشار دەخەنە سەر سامانی گشتی و پێویستی بە بودجەیەکی تەواوکەر دەبێت لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٧ دا بەهۆی بوونی کورتهێنانێکی گریمانەیی کە ٦٤ ترلیۆن دینارە.
