عێراقچی: گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئامانجەکانی ناپێکن

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی کردەوە کە گوشار و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی سناریۆیەکی دووبارەیە و پێشتریش لە پێكانی ئامانجەکانی شکستی هێناوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کە تاران ئامادەیە بۆ دیالۆگ لەگەڵ واشنتۆن، بەو مەڕجەی لەسەر بنەمای ڕێزی متفاوەت، دادپەروەری و پاراستنی سەروەریی نیشتمانی بێت.
عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد، ئەمریکا هیچ چارەسەرێکی نوێی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران پێ نییە و گەڕانەوە بۆ سیاسەتی هەڕەشە و گوشار هەڵوێستی تاران ناگۆڕێت.
 جەختی کردەوە کە ئێران هیچ ترسێکی لە ئابڵۆقە و گۆشەگیریی ئابووری نییە، هاوکات تاران ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام تەنها بە مەڕجی ڕێزگرتنی سەروەری و پاراستنی سەروەریی وڵاتەکە.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە