توێژینەوەیەک: تۆڕی وای فای (Wi-Fi) ناو ماڵەکەت دەتوانێت بەبێ کامێرا سیخوڕیت بەسەرەوە بکات و ناسنامەت دیاری بکات
توێژینەوەیەکی نوێی پەیمانگای “کارلسرۆه بۆ تەکنەلۆژیا” (KIT) ئاشکرای کردووە کە تۆڕەکانی الواي فای (Wi-Fi) دەکرێت ببنە ئامرازی شاراوەی چاودێریکردن. ئەم سیستەمە دەتوانێت ناسنامەی کەسەکان بە وردییەکی نزیک لە ١٠٠٪ دیاری بکات و شوێنپێیان بگرێت، بەبێ ئەوەی پێویستی بە کامێرا یان ئامێری زیرەک بێت لەلایەن کەسەکەوە.
تەکنەلۆژیاکە پشتی بەستووە بە شیکردنەوەی دانەدانەوەی شەپۆلە ڕادیۆییەکان کە لە نێوان ئامێری ڕاوتەر و ئامێرە بەستراوەکاندا ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
بەکارهێنانی ئاماژەکانی زانیاریی تێپەڕبوو (Beamforming Feedback Information – BFI) بۆ دروستکردنی نەخشەیەکی تیشکیی شوێنەکە و کەسەکان.
لە تاقیکردنەوەیەکدا لەسەر ١٩٧ بەشداربوو، مۆدێلێکی فێربوونی ماشێن (Machine Learning) توانى لە ماوەی چەند چركەیەکدا ناسنامەی کەسەکان بە شێوازێکی نزیک لە سەدا سەد بناسێتەوە، بێ گوێدانە ڕێڕەوی ڕۆیشتن یان داگیرسانی مۆبایلی کەسەکە.
شارەزایان هۆشداریی دەدەن کە ئەم دۆزینەوەیە دەتوانێت شوێنە گشتییەکان، کافێکان و نوسینگەی کار بکاتە ژێرخانی چاودێریکردنی شاراوە.
توێژەران داوا دەکەن لە پێوەرە نوێیەکانی الواي فای لە داهاتوودا، بەتایبەتی پێوەری (IEEE 802.11bf)، ڕێکاری توندی پاراستنی تایبەتمەندی کارا بکرێت پێش ئەوەی ئەم سیستەمە بۆ مەبەستی خراپ بەکار بێنرێت.
