ڕێنمایی نوێ بۆ شۆفێرانی گواستنەوەی قوتابیان؛ تۆمارکردن و وەگرتنی لۆگۆ دەبێتە مەرج.
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی بنەسڵاوە (سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر)، بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە ڕێکخستنی هاتووچۆی قوتابیان لە قوتابخانە و باخچەکانی منداڵان دەرچوو.
بەپیی نووووسراوەکە، تەواوی ئەو ئۆتۆمبێلانەی (پاس، مینی پاس، تەکسی) کە کار لە گواستنەوەی قوتابیانی قوتابخانە و باخچەکانی منداڵان (حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی) دەکەن، دەبێت ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بكرێن بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان. دوای تۆمارکردن، لۆگۆ و ڕێنمایی تایبەت لەلایەن پۆلیسەوە بە شۆفێران دەدرێت.
هەربەپێی نووسراوەکە، لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) بەدواداچوون بەپێچەوانەوە دەکرێت و هەر شۆفێرێک ناوی تۆمار نەکرابێت، مافی گواستنەوەی قوتابیانی پێ نادرێت.
پێداویستییەکان بۆ تۆمارکردنی شۆفێران:
١. کارتی زانیاری
٢. کارتی نیشتمانی
٣. مۆڵەتی شۆفێری
٤. سالیانەی ئۆتۆمبێل
٥. وێنەی شۆفێر

