لە بەغدا دەست بەسەر زیاتر لە ٢٠ درۆندا گیرا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەست بەسەرداگرتنی زیاتر لە ٢٠ درۆنى لە بەغدا، ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا لە شاری بەغدا، دەستیان بەسەر زیاتر لە ٢٠ درۆندا گرتووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ئەو درۆنانەی کە دەستیان بەسەردا گیراوە لە ناوخۆ بەمەبەستی کاری بازرگانیکردن، دروست کراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، خاوەن دڕونەکان دەستگیرکراون کە چوار کەسن و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە