ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ١٠ی ئابی کۆڵۆمبیادا گیانیان لهدهستدا كه بە گوڕی ٧،٤ پلە بەپێوەری ڕێختەر وڵاتهكهی ههژاند، بۆ ٢٦٥ کەس بەرزبووەوە.
ئابیلاردۆ دێ لا ئێسپریا، سەرۆک کۆماری کۆڵۆمبیا، لە ڕاگەیاندراوێکدا لە کۆشکی سان کارلۆس لە بۆگۆتای پایتەخت، دوایین زانیارییەکانی لەبارەی بوومەلەرزەکەوە خستەڕوو.
دێ لا ئێسپریا ئاماژهی بهوه كرد ژمارەی گیانلەدەستدان لە کارەساتەکەدا بۆ ٢٦٥ کەس بەرزبووەتەوە، سێ هەزار و ٤٩٤ کەس برینداربوون و ٤٩٦ کەسیش بێسەروشوێنن.
ههروهها دێ لا ئێسپریا باسی لهوه كرد ئاگاداری سوور لە شارەکانی کالی، پێرێرا، کیبدۆ، مانیزالس و ئارمینیا بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە، پەیمانگەی نیشتمانیی پزیشکیی داد بڵاوی كردهوه، لە کۆی ٢٠٢ تەرم ناسنامەی ١٢٢یان دەستنیشان کراوە.
