سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەو یاسایە دەکات کە پەرلەمانی تورکیا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی چارەسەرکردنی پرسی کورد پەسەندی کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بە گەرمی پێشوازی لە پەسەندکردنی یاسای “بەهێزکردنی تەباییی نیشتمانی و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی” لە پەرلەمانی تورکیا دەکەم. ئەم هەنگاوە ئازایانەیە، وەرچەرخانێکی گرنگە بەرەو بەدیهێنانی ئاشتیيهكی بەردەوام و ئارامى و سەقامگیری لە توركيا و تهواوى ناوچەکەدا.
وتیشی: “ئێمە هەمیشە بڕوامان وایە کە ئاشتی و دیالۆگ دروستترين بژاردهن و سەردەمی چەک و چارەسەری سەربازی بەسەرچووە. ئەم یاسایە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ بنیاتنانی متمانە و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکانی تورکیا. پێويسته ههمووان پشتگيرى لێ بكهن و كار بۆ سهرخستنى ئاشتى بكهن”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، “پێزانين و دەستخۆشی بۆ جەنابی سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرجەم ئەو سهركرده و لایەنانە دووپات دەکەمەوە کە له بهديهێنانى ياساكهدا بەشدار بوون. وەک هەمیشە پشتیوانیی تەواوی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئاشتی و سەقامگیری دووپات دەکەینەوە”.
