حكومەتی هەرێم بڕیارێكی دەربارەی سیمكارت دەركرد

 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەدات و ڕایدەگەیەنێت، “هەر دوکاندارێک سیمکارتی تۆمارنەکراو و بێ‌ مۆڵەت بفرۆشێت سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت”.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ئەو دەنگۆیانەی ئاماژە بەوە دەکەن گوایە سیمکارتی تۆمارنەکراو لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێت راست نییە، بەڵکو راستییەکە ئەوەیە بڕێکی زۆر لە سیمکارتی تۆمارنەکراو لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە بە قاچاخ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن”.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاماژە بەوەشدەکات، بەپێی رێنمایی ژمارە (8)ی ساڵی 2021، هەر کەسێک یان دوکاندارێک سیمکارتی تۆمارنەکراو بفرۆشێت، رووبەڕووی سزای دارایی دەبێتەوە بە بڕی سێ ملیۆن دیناری عێراقی.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە هەڵمەتەکانی دواییدا، دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە سیمکارتی تۆمارنەکراودا گیراوە و رێککاری زۆر تووند بەرامبەر ئەو کەس و خاوەن دوکانانە گیراوەتە بەر کە سەرپێچی رێنماییەکانیان کردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە