پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا دەڵێت: عێراق تاكو یەك شەممە دەتوانێت پارەی مووچەی هەرێم دابین بكات.
سروە محەمەد، پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەغدا ڕایگەیاند، عێراق تاكو یەک شەممە دەتوانێت پارەی مووچەی مووچەخۆرانی دابین بکات.
ئاشكراشی كرد، تاكو ئێستا عێراق توانیویەتی 600 ملیار دینار بۆ مووچە کۆبکاتەوە.
وتیشی، “پێمان وایە دەتوانێت تا ڕۆژی یەک شەممە سەرجەم داهاتەکە کۆبکەنەوە و بەو بڕە مووچەی مانگی تەمموز دابەشبکەن”.
هەفتەی پێشوو لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، فالح ساری، وەزیری دارایی بە پەرلەمانتارانی كوردی ڕاگەیاند، كە بۆیە ئەم هەفتەیە مووچە نەنێردراوە، چونكە پارە لەبەردەست نەبووە، بەڵام هەفتەی داهاتوو مووچەی هەرێم ڕەوانە دەكەن.
