بەریتانیا باجی نوێ بەسەر ئۆتۆمبێلە کارەباییەکاندا دەسەپێنێت

بەریتانیا باجی نوێ “پێوەری کیلۆمەتر” بەسەر ئۆتۆمبێلە کارەباییەکاندا دەسەپێنێت

حکومەتی بەریتانیا بریارێکی نوێی ئاشکرا کرد کە تێیدا لە نیسانی ساڵی ٢٠٢٨ەوە، باجێکی نوێ بەناوی “پێوەری ڕۆشتن/مەیلی کارکردن” (Pay-per-Mile Tax) بەسەر خاوەن ئۆتۆمبێلە کارەباییەکاندا دەسەپێنرێت.

ئەم بڕیارە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانە داراییانەیە کە بەهۆی کەمیی بەکارهێنانی بەنزین و گاز (کە باجیان لەسەر بوو) بەر خەزێنەی دەوڵەت کەوتووە.

پێشبینی دەکرێت بەهۆی ئەم باجە نوێیەوە، ساڵانە نێزیکەی ٣٥٠ دۆلار (یان ڕێژەیەکی هاوشێوە بە پاوەند) خەرجیی زێدەتر بکەوێتە سەر شانی خاوەن ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان.

بەهۆی ڕووکردنە بەرفراوانی هاووڵاتییان بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی (EV)، داهاتی وڵات لە باجی سووتەمەنی شل (بەنزین و دیزڵ) بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

 حکومەت جەخت دەکاتەوە، کە هەموو ئۆتۆمبێلێک ڕێگاوبانەکان بەکاردێنێت و تێکیان دەدات، بۆیە دەبێت ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانیش بەپێی ئەو مەودایەی بڕیویانە (ڕێژەی ڕویشتن بە مێل/کیلۆمەتر) باج بدەن.

ئەم بڕیارە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی کۆمپانیاکانی دروستکەری ئۆتۆمبێل بووەتەوە، چونکە بڕوایان وایە دەبێتە هۆی ساردبوونەوەی کڕیاران لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی و پاشەکشە لە ئامانجەکانی پاراستنی ژینگە، لە کاتێکدا پێشتر حکومەتەکان هانی خەڵکیان دەدا بەهۆی بێ-باجبوونیانەوە ڕوو لە ئۆتۆمبێلی سەوز (کارەبایی) بکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە